به هۆی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، ئەمریکا به نیازه سزای عێراق بدات
ئەمریکا به نیازه سزای حكومه‌تی عێراق بدات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌هێزترین جۆره چه‌كێكی ئه‌مریكیدا گرتووه .
بە گوێرەی هه‌واڵێکی ده‌یلی بێستی ئه‌مریكی، واشنتن جه‌ختی كردووته‌وه كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2015 ه‌وه به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ تانكی جۆری ئه‌برامزدا گرتووه.
پێگه ئه‌مریكییه‌كه ده‌شڵێ: ئه‌و تانكانه یه‌كێكن له‌هه‌ره تانكه به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا له جیهان و تێچووه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 4 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار.
ده‌یلی بێست ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه كه پێی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و تانكه ئه‌مریكییانه ئاڵای حه‌شدی شه‌عبیان له‌سه‌ر هه‌ڵكراوه‌و له‌دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شاری كه‌ركوك به‌كارهێنراون .
به‌پێی راپۆرته‌كان كه ده‌ست ده‌یلی بێست كه‌وتووه، واشنتن به‌نیازه له رێگای فشار خستنه سه‌ر به‌غدا ئه‌و تانكانه له عێراق وه‌ربگرێته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئیداره‌ی واشنتن سزا به‌سه‌ر عێراق بسه‌پێنێ و رێگا نه‌دات كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان چه‌ك به عێراق بفرۆشن.