TR KU SO
FB X
Cîhan

بلینكن: ئیدارەی بایدن پاڵپشتی فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف 16 بە ئەنقەرە دەکات

Navas Jan
Admin
📅 20 Şubat 2023 22:24

پەیامی کورد... بلینكن: ئیدارەی بایدن پاڵپشتی فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف 16 بە ئەنقەرە دەکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت هیوادارین کە رێککەوتنی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف16 به ‌توركیا لە کۆنگرێسدا تەواو بكرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مەولود چاوشئۆغڵو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن هاوتا ئەمەریکییەکەی لە ئەنقەرە ئاماژەی بەوەدا: هیوادراین کە رێککەوتنی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف16 به ‌توركیا لە کۆنگرێسدا تەواو بكرێت.

لای خۆشیەوە ئەنتۆنی بلینکن ڕایگەیاند: کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی تورکیا تا ئەوکاتەی پێویست بێت، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو زیانانەی بەهۆی بوومەلەرزە گەورەکە لێی كه‌وتووه‌.

بلینکن سەبارەت بە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 16 ئاماژەی بەوەدا: کە ئیدارەی بایدن پاڵپشتی فرۆشتنیان بە ئەنقەرە دەکات.

هەروەها لەسەر پێویستی فراوانکردنی هاوپەیمانی ناتۆ بلینكن جەختی کردەوە بە بەشداریکردنی فینلاند و سوید و داوشی کرد لەو چوارچێوەیەدا تورکیا هاوکاریان بێت.

Paylas: