TR KU SO
FB X
Cîhan

بن سەلمان بە زیرەکی دۆخی کۆرۆنا بە قازانجی خۆی بە کار دەهێنێت

سارا
Yazar
📅 23 Mart 2020 18:05

پەیامی کورد     ...    بن سەلمان بە زیرەکی دۆخی کۆرۆنا بە قازانجی خۆی بە کار دەهێنێت 

مۆجتەهێد : بن سەلمان لە بیری ئەوەیە دۆخی کۆرۆنایی ووڵاتەکەی بە قازانجی خۆی بۆ ڕاگەیاندنی پاشایەتی خۆی بەکار بهێنێت و کەڵکی لێوەرگرێت 

ئاشکراکەری بەناوبانگی عەرەبستانی لە پەیامێکدا نووسی : کەسێک بە ناوی کورتکراوەی " س.ق " بە بن سەلمان پێشنیاری کردووە بە کەڵک وەرگرتن لە دۆخی نالەباری ئێستای کۆرۆنایی ئەو ووڵاتە و ئەنجامدانی یاسای قەدەغەی هاتن وچوون و ئامادەبوونی هیزەکانی گاردی تایبەتی لە شەقامەکان ، ڕاگەێندراوێک بە زمانی بن سەلمان بڵاو بکاتەوە و لەو ڕاگەێندراوەدا ئاماژە بەوە بکات کە پاشا بە هۆی نەخۆشی و فەرمانی پزیشکەوە ، ئیدارەی ووڵاتی بە کوڕەکەی ڕاسپاردووە .

بن سەلمان هەروەها لە دوای تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەک ڕاگەێندراوێکی دیکە بڵاو بکاتەوە و ڕایبگەێنێت کە پاشا لە پۆستەکەی خۆی پاشەکشەی کردووە و هیزی خۆی ڕاسپاردەی ئەو کردووە بەم جۆرە دەسەڵات بە ئاسانی و بێ کێسە دەکەوێتە دەستی بن سەلمان ەوە 

Paylas: