TR KU SO
FB X
Cîhan

بنکە سەربازییەکانی سوریا مووشەک باران کران

نەهرۆ
Editor
📅 14 Nisan 2018 16:29

‌وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پەنتاگۆن) رایگەیاند، "ئەو گورزە سەربازییانەی کە کاتژمێر ٢ ی بەیانی ئەمڕۆ بەکاتی گرێبج لەگەڵ فەرەنساو بەریتانیادا بۆ سەر سوریا ئەنجامیان داوە ژمارەیەک بنکەو بارەگا سەربازییەکانی لە دیمەشقی پایتەخت کردە ئامانج.

جیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد، "(١٠٠ تا ١٢٠) مووشەک ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی سوریا کراوە کە سیانیان بەندە ئەو بنکە سەربازیانەوە کە پەیوەندی بە چەکی کیمیاویەوە هەیە.

ماتیس ئاماژەی بەوەشکرد، کە وەشاندنی گورزە سەربازییەکە (٥٠) خوولەکی خایاندووە.

هەروەها لەو هێڕشەدا فڕۆکە میراجەکانی فەرەنسا و تۆردنادۆی بەریتانی و فڕۆکە ئەمریکیەکانی ( بی ١ ) بەشداریان کردووە.

ژەنەراڵ جوزیف دانفورد فەرماندی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکاش شوینەکانی ئامانجی هێرشەکە ئاشکرا دەکات، کە ناوەندێکی توێژینەوە لەناوچەی بەرزەی کردۆتە ئامانجە کە بەشدارە لە بەرهەمهێنانی چەکی کیماوی.

گورزی دووەمیش دامەزراوەکانی تەخزینکردنی چەکی کیمیاوی لە رۆژئاوای شاری حمس کردۆتە ئامانج.

  ئەو فەرماندە باڵایە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە هێرشەکەدا هیچ هەماهەنگیەکیان لەگەڵ رووسیادا نەکردووە.

  هێزە بەرگریە ئاسمانییەکانی سوریاش تەنها لە رێگای مووشەکی ( زەوی – ئاسمانەوە) بەگریان کردووە.

Paylas: