TR KU SO
FB X
Cîhan

بو هۆی ڕوودانی بۆمەلەرزە لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ٥ گوند تووشی زەرەر و زیان بوو

سارا
Yazar
📅 15 Eylül 2019 12:15

پەیامی کورد    ...    بو هۆی ڕوودانی بۆمەلەرزە لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ٥ گوند تووشی زەرەر و زیان بوو .

بە پێی هەواڵی مانگی سووری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە ئێران ، بە هۆی بۆمەلەرزەی ٤.٤ ڕێشتەری لە شارۆچکەی چاڵدران گوندەکانی شێخ سلۆ ئۆلیا ، شێخ سلۆ سۆفلا ، ناور ، زنکرە و گوندەکانی دووشان تەپە تووشی زەرەر و زیان بوونەوە .

بە پێی ڕاگەیاندنی تیمەکانی پێداچوونەوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە تا ئەم کاتە هیچ جۆرە زەرەرێکی گیانی ڕانەگەێندراوە ، بەڵام بە هۆی ئەم ڕووداوەوە ٥٣ خانووی نیشتەجێ بوون تووشی زیان بوونە .

 

Paylas: