Cîhan
ئەبوو سۆهەیب فەڕەنسی کەسایەتی ناسراوی داعش لەلایەن هێزەکانی " هەسەدە " ەوە دەستبەسەر کرا
پەیامی کورد ... هێزه‌کانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " که‌سایه‌تی ناسراوی داعش به ناوی ئه‌بوو سۆهه‌یب فهڕەنسیان ده‌ست بە سەر کرد.
به گوێرەی هەواڵ و ڕاپۆرتێک له ئه‌لعه‌ره‌بیه، هێزه‌کانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " ئه‌بوو سۆهه‌یب فهڕەنسی که‌سایه‌تی ناسراو و بەرچاوی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان ده‌ست بە سەر کردووه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه، چالاکانی سووری ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌و که‌سه جگه له چالاکی پڕوپاگه‌نده ، له بازرگانی کردن بە فرۆشی ئه‌سیرانی ژن دا چالاک بووە.
جێگای ئاماژه‌یه ئهبووسۆههیب فه‌ڕه‌نسی له مارسی 2015 به بڵاوکردنه‌وه‌ی فایلێکی ڤیدیۆیی کورت، ڕایگه‌یاندبوو که تێکەڵ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بووه.