TR KU SO
FB X
Cîhan

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.6 پلە لە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش روویدا

Navas Jan
Admin
📅 18 Mart 2023 16:12

پەیانی کورد... بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.6 پلە لە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش روویدا


بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.6 پلە لە قەزای کۆگسون سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا روویدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (ئافاد) بڵاوکراونەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 8:14ی بەیانی (بەکاتی ناوخۆی تورکیا) ئەمڕۆ شەممە قەزای کۆگسون سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەشی هەژاندووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە چەقی بوومەلەرزەکە قەزای کۆگسون بووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتردا بەگوڕی 4.6 پلەروویداوە.

Paylas: