TR KU SO
FB X
Cîhan

بوومەلەرزە باکووری ئێرانی هەژاند

Navas Jan
Admin
📅 15 Kasım 2023 15:34


پەیامی کورد... بوومەلەرزە باکووری ئێرانی هەژاند


شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٢ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر پارێزگای ئەردەبیلی لە باکووری خۆرئاوای ئێران هەژاند.

ناوەندی زەویزانی و جیۆفیزیکی زانکۆی تاران ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر ١٢ و ٤٣ خولەکی شەودا ڕووویداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە شاری موشکین شەهر لە قووڵایی حەوت کیلۆمەر ڕوویداوە، بەلام هیچ ئاماژەیەک لەبارەی قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی بوومەلەرزەکە نەخراوەتەڕوو.

دوا بەدوای بوومەلەرزەکە دوو بوومەلەرزەی دیکە ڕوویانداوە کە یەکەمیان بەگوڕی ٢.٦ پلە بووە و لە قووڵایی ١٣ کیلۆمەتر لە کاتژمێر یەک و ٢٠ خولەک ڕوویداوە و بوومەلەرزەی دووەمیش بە گوڕی ٣.٥ پلە بووە بەپێی پێوەری ڕێختەر و لە قووڵایی پێنج کیلۆمەتر لە کاتژمێر یەک و ٣٧ خولەک ڕوویداوە.

Paylas: