Cîhan
بوومەلەرزەیەک ئەفغانستانی هەژاند و لە هیندستان هەستیپێکرا
پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەک ئەفغانستانی هەژاند و لە هیندستان هەستیپێکرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە11ی کانونی دووەم، بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند و لە باکوری هیندستانیش هەستیپێکرا.
بەپێی ڕۆژنامەی ئیندیەن ئێکسپرێس، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.3 پلەی ڕێختەر ئەفغانستانی هەژاند و لە ناوچەکانی باکوری هیندستان هەستیپێکراوە.
ڕوونیکردەوە، لە نیودەلی هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە و تائێستا زانیاری لەبارەی زیانەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.
هاوکات، سەنتەری بوومەلەرزەزانی دەریای ناوەڕستی ئەوروپا، ڕوودانی بوومەلەرزەکەی پشتڕاستکردەوە و ئاشکرایکرد بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 201 کیلۆمەتر لەژێر زەوی بووە.