Cîhan
بوومەلەرزەیەکی پێنج ڕیختەری ژاپۆنی هەژاند
پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەکی پێنج ڕیختەری ژاپۆنی هەژاند
دەستەی روپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەپێوەری پێنج پلە بە پێوەری رێختەر کەناراوەکانی وڵاتی ژاپۆنی هەژاند و تائێستا زیانەکان نەزانراون.
دەستەی روپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمشەو بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەپێوەری پێنج پلە بە پێوەری رێختەر و بەقوڵایی ١٠٨.٧ کیلۆمەتر لەنزیک دوورگەی (Ryukyu) ـی ژاپۆن رویداوە.
تائێستا حکومەتی ژاپۆن هیچ ئامارێکی لەبارەی بوومەلەرزەکە و قەبارەی زیانەکانی بڵاونەکردوەتەوە.