TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر قەیرانی سوریا بەڕێوەدەچێت

نەهرۆ
Editor
📅 25 Nisan 2018 22:01

بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەیەکی باڵا بۆ تاوتوێکردنی قەیرانەکانی سوریا لەشاري پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەبچێت.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە بڕیارە سبەینی (٢٦)ی نیسانی ٢٠١٨، کۆبوونەوەیەکی باڵا بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی سوریا لەپاریس بەڕێوەبچێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە لەکۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی هەریەکە لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئەمریکا، بەریتانیا، سعودیە و ئوردن بەشداردەبن، بۆیە بەکۆبوونەوەیەکی گرنگ وەسف کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە بەشداری بەرپرسانی زیاتر لە (٧٠) وڵات و نوێنەرانی نزیکەی (٢٠) ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ کۆنفرانسێک بە ناوی (هیچ پارەیەک بۆ تیرۆر نییە) لەپاریس دەستیپێکردووە کە بڕیارە تا ئێوارەی سبەینێ (٢٦)ی نیسان بەردەوامبێت.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوە مرۆییەکان، تا ئێستا ملیۆنان هاووڵاتی سوریی بەهۆش شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیانەوە ئاوارەبوون و سەدان هەزاریش کوژراون.
 

Paylas: