TR KU SO
FB X
Cîhan

بریندار بوونی هەواڵنێری RT لە ناڕەزایەتییەکانی فەڕەنسا

سارا
Yazar
📅 16 Aralık 2018 00:39

هەواڵنێرێکی کەناڵی تەلەفزیۆنی RTپەیامی کورد ...   لە کاتی ڕووماڵکردنی هەواڵی خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا بریندار بوو .

بە پێی راپۆرتێک ، مارگرێتا سیمۆنیان ، بەرپرسی گشتی کەناڵی تەلەفزیۆنی RT ووتی : هەواڵنێری ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە لە ناڕەزایەتییەکانی فەڕەنسادا لە ئاراستەی ڕۆخسارییەوە بریندار بووە و گەێندراوەتە نەخۆشخانە .

سیمۆنیان پێشتر لە بریندار بوونی ١٢ هەواڵنێری RT لە سەرەتای خۆپیشاندانەکان لە پاریس هەواڵیدابوو .

ناڕەزایەتییە گشتگیرییەکان لە فەڕەنسا ١٧ی نۆڤەمبەر لە دژایەتی کردن لەگەڵ زیاد بوونی مالیاتی سووتەمەنی دەستی پێکرد و ئێستا ئەم خۆپیشاندانانە بوەتە لاپەڕەی بێ هیوایی و یاریکردن بە خەڵک لە چاکسازی ئابووری کە بە ئێلەک زەردەکان بەناوبانگ بووە ، توانی دەوڵەتی فەڕەنسای ئیجبار بکات کە بەرەوە پاش بکشێتەوە . بڕیار وابوو دەوڵەت لە ساڵی داهاتوودا ماڵیاتی سووتەمەنی زیاد بکات بەڵام بە پێێ ناڕەزایەتییەکان ئەم پیلانە هەڵوەشایەوە کە ئەمە گۆڕینێکی گەورە لە دەوڵەتی ماکرۆن دا هەژمار دەکرێت .  

Paylas: