Cîhan
برپرسێکی داعش لە ئەنبار دەستگیر کرا
پەیامی کورد … برپرسێکی داعش لە ئەنبار دەستگیر کرا
ڕۆژی هەینی ١٢ی ئازار، بەڕێوبەڕایەتیی هەواڵگریی عێراق ڕایگەیاند، “بەرپرسی تەقینەوەكان و بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبیلەكانی داعش لە ئەنبار دەستگیركرا.”
ڕوونیشیكردەوە كە ئەو بەرپرسەی داعش لە ئۆپەراسیۆنێكی نهێنیدا كە پشتی بە زانیاریی هەواڵگریی ورد بەستبوو، لە دۆڵی غەزف لە بیابانی ئەنبار گەمارۆدراوە و دواتر دەستگیركراوە.”
بەڕێوبەڕایەتیی هەواڵگریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕوونیشیكردەوە كە دەستگیركراوەكە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگای عێراقییەوە بڕیاری دەستگیركردنی هەبووە و لە یاسا هەڵهاتبوو.