Cîhan
برای سالح موسلم: پێویستە سەرجەم کوردەکان، پشتیوانی ئەردۆغان بکەن
برایهكی ساڵح موسلیم داوا له كوردانی باكوری كوردستان دهكات پشتیوانی لە ئەردۆغان بکەن. دەڵێت "چوونکە ئەردۆغان مرۆڤێکی موسڵمان و باوەڕدارە".
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ کە بڵاویکردووتەوە، "د. مستەفا موسلیم برای ساڵح موسلیم ئامادەی ئهو خوانی بەربانگە بووه، کە سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەشداری تێداکردووه لە دیاربەکر.
مستەفا موسلیم، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی داوهتهوە و ئاماژەی بەوەداوە، کە "ئەردۆغان مرۆڤێکی موسڵمانو باوەڕدارە. کەسی موسڵمان و باوەڕداریش ئەو بەڵێنە دەباتە سەر، کە دەیدات. هەر لەبەر ئەوە لەم قۆناغەدا پێویستە سەرجەم کوردەکان، پشتیوانی ئەردۆغان بکەن”.