TR KU SO
FB X
Cîhan

بریتانیا بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەست پێدەکات

Navas Jan
Admin
📅 02 Aralık 2020 16:43

پەیامی کورد ... بریتانیا بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەست پێدەکات

 

حکوومەتی بەریتانیا ڕەزامەندی دا بە بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر و جەختی کردەوە کە دابەشکردنی ڤاکسینەکە لە هەفتەى داهاتووەوە لە سەرانسەری بەریتانیا دەستپێدەکات.  

  

بەریتانیا بووە یەکەمین وڵات لە جیهاندا کە ڕەزامەندی دا بە بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای فایزەر، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوێک لە حکومەتی ئەو وڵاتەوە کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە.  

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئەمڕۆ حکومەت لەسەر ڕاسپاردەى دەزگای سەربەخۆی بەرهەمە دەرمانی و تەندروستییەکان، بەکارهێنانی ڤاکسینەکەى پەسەند کرد."  

 

دەشڵێت، "ڤاکسینەکە لە هەفتەى داهاتووەوە لە سەرانسەری بەریتانیا بەردەست دەبێت."  

 

هاوکات مات هانکۆک، وەزیری تەندروستی بەریتانیا ئاشکرای کرد کە "پڕۆگرامی کوتان و دابەشکردنی ڤاکسین سەرەتای هەفتەى داهاتوو دەستپێدەکات“ و وتیشی، "ئەوە هەواڵێکی زۆر باشە."  

Paylas: