TR KU SO
FB X
Cîhan

بریتانیا: ئێران واز لە دەستێوەردان لە کاروبانی وڵاتانی دراوسێ بێنێت

Navas Jan
Admin
📅 01 Kasım 2020 16:26

پەیامی کورد ... بریتانیا: ئێران واز لە دەستێوەردان لە کاروبانی وڵاتانی دراوسێ بێنێت

 

"جەیمز کلۆرلی" سیاسەتمەدار و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بە ئاماژەدان بە شەڕی یەمەن ڕایگەیاندووە: "وڵاتەکەی خوازیاری دەستێوەرنەدانی ئێرانە لە کاروباری دەرەوەی وڵاتانی دراوسێیەتی لە ناوچەکە".

 

"کلۆرلی" لە وتوێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئەلشەرقولئەوسەتـ"ـدا وتوویەتی: "بریتانیا چاوەڕوانیی لە ئێران هەیە لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆیدا ڕۆڵی دراوسێیەکی باش و شایستە بگێڕێت".

 

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە وتووێژەکەی خۆیدا باسی لەوە کردووە، "دەستپێڕاگەیشتن بە ڕێگە چارەیەکی چارەنووسسازی نیزامی لە یەمەن بی ئاکام ماوەتەوە و ناوبراو جەختی لەوە کردەوە بریتانیا لایەنەکانی دەرگیر لەو شەڕە هان دەدات کە بە ڕوانگەی ئەرێنییەوە بڕواننە وتووێژەکان لەژێر پشتیوانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان".

Paylas: