Cîhan
گەڵاڵەی بردنەدەرەوەی ٩٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە ئالمانیا
پەیامی کورد ... گەڵاڵەی بردنەدەرەوەی ٩٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە ئالمانیا
▪️ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە، گەڵاڵەی چوونە دەرەوەی ٩ هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە بنکە سەربازییەکانی ئاڵمانیا واژوو و پشتڕاست کردووەتەوە.
▪️ بەو پێیە ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکا لە ئاڵمانیا لە ٣٤ هەزار و ٥٠٠ کەسەوە بۆ ٢٥ هەزار هێزی سەربازی کەم دەبێتەوە. دۆناڵد ترامپ پێشتر ڕەخنەی ئەوەی لە ئالمانیا گرتبوو کە بە پێی پێویستە بەشداری لە ناتۆدا ناکات.