TR KU SO
FB X
Cîhan

برسیەتی هەڕەشە یەک ملیار کەس لە ٩٤ وڵاتی جیهاندا دەکات

Navas Jan
Admin
📅 09 Haziran 2022 18:28

پەیامی کورد... برسیەتی هەڕەشە یەک ملیار کەس لە ٩٤ وڵاتی جیهاندا دەکات

هیچ وڵاتێک بێبەری نابێت لە قەیرانی تێچووی ژیان و برسێتی بێ وێنە»، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وا دەڵێت.

دوای زیاتر لە سێ مانگ لە شەڕی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێری کاریگەرییەکانی شەڕەکە و قەیرانەکانی دیکە لەسەر زیاتر لە یەک ملیار کەس، لە ٩٤ وڵاتی جیهاندا دەکات و ئاماژەی بە «واقیعێکی نوێ» دەکات کە برسێتییەکی بێ وێنەیە بە هۆی جەنگەوە.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەڵێت: ڕەنگە لە ساڵی ٢٠٢٣دا قەیرانی خۆراک بە خێرایی بگۆڕێت بۆ کارەساتێکی جیهانی.

بەپێی وتەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا یەکێکە لەو قەیرانە جیهانیانەی کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە (٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢) ڕایگەیاند، جیهان ڕووبەڕووی «واقیعێکی نوێ» دەبێتەوە دوای سێ مانگ لە جەنگی سەر ئۆکراینا، کە بە وتەی ئەو لێکەوتەکانی کەشوهەوا و کۆرۆنا و قەیرانەکانی دیکەی جیهان گەورەتر دەکات، ئەویش تەوژمێکی بێ وێنەی برسێتییە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی گرووپی قەیرانی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی جەنگی سەر ئۆکراینا، نزیکەی یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن کەس لە ٩٤ وڵات بە توندی بەرکەوتەی لانی کەمی ڕەهەندێکی قەیرانەکانن.

گۆتێرێس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: «جەنگی ڕووسیا - ئۆکراینا، شەپۆلێکی بێ وێنە لە برسێتی و ئاژاوەی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە دوای خۆی بەجێ دەهێڵێت».

ناوبراو بەڕوونی ئەوەی بەرباسخست، کە هیچ وڵاتێک لە قەیرانی برسێتی و تێچووی ژیان بێبەری نابێت، «خەڵک لە سەرانسەری جیهان ڕووبەڕووی برسێتی دەبنەوە و تێچووی وزە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە لە کاتێکدا داهات بۆ زۆرێک لە کرێکاران کەم دەبێتەوە.»

گۆتێرێس وتی: «تەنیا یەک ڕێگە هەیە بۆ وەستاندنی ئەم زریانە کە پەرە دەستێنێت: دەبێت لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا بوەستێت و دانوستان بەردەوام بێت بۆ «ڕێککەوتنێکی گشتگیر، کە ڕێگە بە هەناردەکردنی سەلامەتی ئەو خۆراکانە بدات کە لە ئۆکراینا لە ڕێگەی دەریای ڕەشەوە دەگەن و دەستڕاگەیشتنێکی بێ بەربەست بە بازاڕەکانی جیهان بۆ خۆراک بێتە ئاراوە.

Paylas: