بزوتنەوەی حەماس هەڕەشەی تووند ، ئاراستەی " ئیسرائیل " دەکات
پەیامی کورد ... دوای پەرەسەندنی هێرشه‌کانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنکه‌کانی حه‌ماس، ئه‌م گرووپه هەڕەشەی تووندی ئاراستەی ئەو ووڵاتە کرد.
به پێی ڕاپۆرتێک له ئه‌لنه‌شره، حه‌ماس ڕاگه‌یندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند : ئه‌نجامه خراپه‌کانی دۆخه‌که دوای هێرشه‌کان بۆ سه‌ر به‌ره‌ی خۆڕاگری فه‌له‌ستین له ئه‌ستۆی ڕژیمی ئیسرائیلە.به‌رپرسانی فه‌له‌ستین هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ن که خوێنی ڕۆڵه‌کانیان بۆ گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی ئیسڕائیل به‌فێرۆ بڕوات.
شایانی باسه که فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئیسڕائیل ئێواره‌ی دوێنێ ناوچه‌ی غه‌ززه‌یان به قورسی بۆردمان کرد.
به پێی لێدوانی میدیاکانی ئیسرائیل ، سوپای ئیسڕائیل له مووشه‌کی زۆر به‌هێز له‌م هێرشه سوودی بردووه.هه‌روه‌ها به پێی ئاماره‌کان لانیکه‌م ۲ بنکه‌ی سه‌ره‌کی حه‌ماس له‌م هێرشانه بۆردمان کراوه و چەکدارێکی حه‌ماس کوژراوه و ۴ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.