Cîhan
داعش لە دیالە دوو کەسی کوشت و دووی دیکەی ڕفاند
پەیامی کورد… داعش لە دیالە دوو کەسی کوشت و دووی دیکەی ڕفاند
شەوی یەكشەممە ٢٨ی شووباتی ٢٠٢١، لە هێرشێكی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا، دوو هاووڵاتی كوژران و دووی تریش ڕفێندران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە میدیاكانی عێراق بڵاویان کردووەتەوە، چەكدارانی داعش لە باشووری پارێزگای دیالەوە هێرشی كردووەتە سەر چەند شوانكارێك و لە ئەنجامدا دوو شوانیان كوشتووە و دووی تریشیان ڕفاندووە.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لە هێزەكانی ئاسایشی عێراقەوە رایگەیاندووە كە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر گوندی غەزالی لە باشووری ناحیەی كەنعان.