TR KU SO
FB X
Cîhan

داعش سەرۆکێکی نوێی بۆ خۆی دیاریکرد

Navas Jan
Admin
📅 11 Mart 2022 18:58

پەیامی کورد... داعش سەرۆکێکی نوێی بۆ خۆی دیاریکرد

چەکدارەکانی داعش سەرکردەی نوێی خۆیان لە جیاتی (ئەبوو ئیبراهیم قرشی) ڕاگەیاند، کە لە ئیدلب کوژراو ئاشکراشی دەکەن لەگەڵ سەرکردەکەی پێشوویان وتەبێژەکەشیان کوژراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی چەکدارەکانی داعش کە لە ماڵپەڕە هەواڵییەکانیاندا هاتووە، (ئەبوو حەسەن هاشمی) لە جیاتی (عەبدوڵڵا قەرداش) (ئەبوو ئیبراهیم قرشی) وەک سەرکردەی نوێیان دەستنیشان کراوە.

لە تۆمارێکی دەنگیدا کە چەکدارەکان بڵاویانکردۆتەوەو ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە هێرشەکەی (3) ی شوبات کە (ئەبوو ئیبراهیم قرشی) تێیدا کوژرا هاوکات (ئەبوو هەمزە قوڕەیشی) کە وتەبێژی چەکدارەکان بووە کوژراوە.

تۆمارە دەنگیەکە لەلایەن چەکدارێکەوە بە ناوی (ئەبوو عومەر موهاجیر) بڵاوکراوەتەوە خۆی وەک وتەبێژی نوێ ناساندووە و دەشڵێت، سەرۆکە نوێیەکە بەپێی خواستی سەرۆکی پێشووی داعش (ئەبوو ئیبراهیم قارداش) داندراوە.

لە کاتێکدا ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەدا کە ناوی ڕاستەقینەی سەرکردە نوێیەکەیان ئاشکرا ناکرێت، داوای لە چەکدارانی داعش کردووە، کە وەڵامی ئەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتەی ئەمریکا بدەنەوە کە بووە هۆی کوژرانی سەرۆکی پێشوویان.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی سەرۆکی نوێی چەکدارەکان لەبەردەستدا نییە جگە لەوەی ناونیشانەکەی لەلایەن ڕێکخراوەکەوەوە ڕاگەیەندراوە.

بەرەبەیانی (3) ی شوبات یەکەیەکی تایبەتی ئەمریکا بە هاوکاری شەڕڤانانی قەسەدە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیدا لە شارۆچکەی عەتمە لە شارۆچکەی ئیدلەبی سوریا، سەرکردەی چەتەکانی داعش کوژرا.

 

Paylas: