دژبەری تەنانەت فرۆشتنی بورغیەکی فڕۆکەی شەڕکەری " ئێف - ٣٥ " ین بە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پەیامی کورد ... وەزیرێکی ئیسرائیلی : دژبەری تەنانەت فرۆشتنی بورغیەکی فڕۆکەی شەڕکەری " ئێف - ٣٥ " ین بە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
تەنانەت بە فرۆشتنی بورغیەکی فڕۆکەی شەڕکەری " ئێف - ٣٥ " بە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەزامەندی نادەین
وەزیری کاروباری بەرهەم هێنانی شارەک گەلی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە ئەوان تەنانەت بە فرۆشتنی بورغیەکی فڕۆکەی شەڕکەری " ئێف - ٣٥ " بە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەزامەندی نادەن
بە پێی ڕاپۆرتێک ، تساهی هانگبی وەزیری کاروباری بەرهەم هێنانی شارەک گەلی ئیسرائیلی کە لە نزیکترین کەسەکانی ناتانیاهوو سەرۆکوەزیران هەژمار دەکرێت لە ووتووێژێکدا کە لەگەڵ ڕادیۆ " ئێف ئێم ١٠٣ " ڕایگەیاند : ئێمە بە فرۆشتنی تەنانەت بورغیەک لە فڕۆکەی شەڕکەری " ئێف - ٣٥ " بە هەر ووڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنانەت ئەوەی کە لەگەڵیشیان ئاشتی و پەیوەندی دۆستانەیەکیشمان هەبێت دژبەرین و ناڕازین .
ئەو هەروەها ووتی : ئەمە بڕیاری ئێمەیە کە پێشتریش ئەمەمان ڕاگەیاندبوو و لە هەفتەکانی ڕابردوودا ش لەمبارەیەوە ڕوونکردنەوەمان کرد و شیکردنەوەمان دا . تەنانەت ئەگەر ئەمریکا سەرەڕای دژایەتی ئێمە ئەم جۆرە شەڕکەران بخاتە بەر دەستی ئیمارات دیسانەوە ئێمە ڕێگای باشترینی سەربازی لە ناوچەکە دەدەۆزینەوە .
وەزیری کاروباری بەرهەم هێنانی شارەک گەلی ئیسرائیلی بڕیارەکەی واشینتۆن بۆ فڕۆشتنی شەڕکەگەلی پێشکەوتووی " ئێف - ٣٥ " ی بە تورکیا سەرەڕای دژایەتییەکانی بەرپرسانی ئیسرائیلی ووتی کە لە کۆتایی دا ئەمریکا دوای ئەوەی تورکیا سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس - ٤٠٠ ی لە ڕووسیا کڕی ئەم جۆرە مامەڵەیەی لەگەل تورکەکاندا ڕاوەستاند .