TR KU SO
FB X
Cîhan

دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مانگی 10ی خانه‌نشینانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت

سارا
Yazar
📅 01 Ekim 2023 10:00
پەیامی کورد   ...  دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مانگی 10ی خانه‌نشینانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت

ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی ده‌كه‌ن. 
حسام عه‌بدۆلستار یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی رایگه‌یاند، ده‌سته‌كه‌یان له‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ دابه‌شكردنی بوودجه‌ بۆ مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌ربازی بۆ مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023.

داوای له‌ خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌ربازی كرد كه‌ كورته‌نامه‌یه‌كیان پێده‌گات، راسته‌وخۆ سه‌ردانی لقی بانكه‌كان و فرۆشگاكانی ATM بكه‌ن له‌ به‌غدا و پارێزگاكان بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای گه‌یشتنی 700 ملیار دینار له‌ به‌غداوه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مانگی (ته‌مموز/7)ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی (ئاب/8 و ئه‌یلول/9) به‌هه‌مان شێوه‌ چاوه‌ڕوانی ناردنی پاره‌ی دیكه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵی یه‌وه‌ ده‌كات.

Paylas: