TR KU SO
FB X
Cîhan

دادگایەکی ئەمریکی ئێرانی غەرامە کرد

Navas Jan
Admin
📅 06 Ekim 2020 15:34

پەیامی کورد ... دادگایەکی ئەمریکی ئێرانی غەرامە کرد

 

دادوەرێکی ئەمریکایی لە ویلایەتی فلۆریدا حکوومەتی ئێرانی بە ١.٤ میلیارد دۆلار وەکوو غەرامەی نەختی بە بنەماڵەی "ڕابرت لوینسۆن" مەحکووم کردووە.

 

دادوەر "تیمووتی کێلی" لە حوکمێکدا ڕایگەیاندووە کە دەبێ حکوومەتی ئێران ١٠٧ ملیۆن دۆلار بە بنەماڵەی لوینسۆن بدات و ١.٣ میلیارد دۆلاریش وەک سزای بارمتەگرتن بە ئەمریکا بدات.

 

"ڕابرت لوینسۆن" کارمەندی پێشووی FBA بووە کە ساڵی ٢٠٠٧ ڕۆیشتووەتە ئێران و لە دوورگەی کیش ڕفێندرا.

 

ناوبراو وەک فەرمانبەرێکی تایبەت لێکۆڵینەوەی لە سپیکردنەوەی پارە و فرۆشتنی نەوتی ئێراندا کردووە.

 

ئێران لەو کەسانە وەک بارمتە کەڵکی وەرگرتووە هەتا ئیمتیاز لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی وەربگرێت.

Paylas: