TR KU SO
FB X
Cîhan

پێکدادان لەنێوان لایەنگرانی دوو یانەی تۆپی پێی مەکسیک ١٧ کوژراوی لێکەوتەوە

Navas Jan
Admin
📅 06 Mart 2022 22:33

پەیامی کورد... پێکدادان لەنێوان لایەنگرانی دوو یانەی تۆپی پێی مەکسیک ١٧ کوژراوی لێکەوتەوە

یارییەکی خولی تۆپی پێی مەکسیک گۆڕا بۆ کارەسات و بە هۆیەوە ١٧ کەس کوژران، ئەوەش دوای ئەوەی پێکدادان لەنێوان هاندەرانی دوو یانە ڕوویدا.

یارییەکە کە لە یاریگای "لا کوریگیدورا" بەڕێوەچوو لەنێوان هەر دوو یانەی کویریتار و وئەتلس وەستا، ئەوەش دوای ئەوەی هاندەرانی لا کوریگیدورا هێرشیان کردە سەر هاندەرانی یانەی میوان.

بەپێی ڕۆژنامەی "مارکا" ی ئیسپانی، ١٧ کەس لە پێکدادانەکاندا کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون.

 

Paylas: