Cîhan
دڵی فەڕنسا لە ئاگردا سووتا
پەیامی کورد ... ئاگرکەوتنەوە لە ناو کەنیسەی نۆتردام دوێنی ئێوارە دەستی پێکرد و بە کەوتنە خوارەوەی بۆرجی کەنیسەکە زەرەرێکی گەورە بە بینای کەنیسەکە گەیشتووە .
لەگەڵ ڕوودانی ئەم ڕووداوە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە .
دەوترێ هۆکاری ڕوودانی ئەم ڕووداوە دەگەڕێتەوە بۆ کاروباری نۆژەنکردنەوەی ئەم بینایە مێژوویە ، هەر بۆیە بینای کەنیسەکە لەگەڵ داربەستی نۆژەنکردنەوە پڕ بووە و ئاگرەکە زیاتر پەرەی سەندووە