داهاتی نەوت لە عێراقدا بەرزترین ئاستی لە مێژوویدا تۆمار کرد
پەیامی کورد... داهاتی نەوت لە عێراقدا بەرزترین ئاستی لە مێژوویدا تۆمار کرد
وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردە و فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، مانگی ڕا برد و زیاتر لە ١٠١ ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەشی ١١٥٠٥٠٠٠٠٠٠ (یازدە ملیار و پێنج سەد و پێنج ملیۆن) دۆلار بوو، کە ئەو ڕێژەیەش بەرزترین ئاستی داهاتی مانگانەی نەوتە لە مێژووی عێراقدا.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕۆژی هەینی لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، مانگی ڕا برد و بڕی نەوتی هەناردەکراو ١٠١١٩١٢٣٦ (سەد و یەک ملیۆن و سەد و نەوەد و یەک هەزار و دوو سەد و سی و شەش) بەرمیل نەوت بوو، بە جۆرێک تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە ٣٣٧٣٠٠٠ (سێ ملیۆن و سێ سەد و حەفتا و و سێ) هەزار بەرمیل بوو.
ئەوەش هاتووە، هەر بەرمیلێکی نەوت بە (١١٣،٧٠) دۆلار فرۆشراوە و داهاتەکەشی ١١٥٠٥٠٠٠٠٠٠ (یازدە ملیار و پێنج سەد و پێنج ملیۆن) دۆلار بوو.
پێشتریش وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردەی نەوتی بۆ مانگی (ئایار/٥)ی ئەمساڵی بڵاو کردبووەوە و بەگوێرەی ئامارەکەش، داهاتی مانگی ڕا برد و ١١ ملیار و ٤٧٧ ملیۆن دۆلار بوو.