دۆخی ژیانی یەهوودییەکانی ئێران لە چاو ٥٠ ساڵی ڕابردوو
پەیامی کورد ... دۆخی ژیانی یەهوودییەکانی ئێران لە چاو ٥٠ ساڵی ڕابردوو
مەراسیمی دەستپێکی ساڵی نوێ یەهوودییەکان بە پاراستنی پڕۆتۆکڵ گەلی تەندرووستی لە کەنیسەی کتر داوود ، کەنیسەی ناوەندی یەهوودییەکانی ئێسفەهان بەرێوە چوو .
لە میانەی ئەم مارسیمەدا ، یەکێک لە هاووڵاتیانی پەیڕەوی ئائینی یەهوود لە ووتووێژێکی تایبەتدا بە ئاماژەدان بە جەژنی ڕۆش هشانا و دەستپێکی ساڵی نوێی عێبری ووتی : ئەمساڵ مەراسیمەکانی ئەم جەژنە بە پاراستنی ڕێکارەکانی تەندرووستی کە کەنیسەکاندا بەڕێوە چوو .
ئیگال ساسۆن دەربارە فەلسەفەی جەژنی ڕۆش هسانا لە ئائینی یەهوودی دا ووتی : یەهوودی یانی ئێران هەموو ساڵێک بۆ ماوەی دوو شەوی یەکەم ئەم جەژنە بە کۆمەڵەیەکی زۆر و بە شێوەی نوێژی بە کۆمەڵ لە کەنیسەکاندا بوڕێوە دەبرد . هەروەها سفرەیەک بریتی لە سەمبۆلگەلی جۆراوجۆر وەکوو سێو ، هەنگوین ، تەڕە ، کودی ، لۆبیا ، چەوندەر ، خۆرما و هەنار بۆ پێشوازی ساڵی نوێ بەرپا دەکرا کە بۆ هەریەکە لەمانە بەرەکەتێک دەوترێت ..