TR KU SO
FB X
Cîhan

دۆخی ئێستای ئەمریکا بۆ شەڕ

سارا
Yazar
📅 28 Mart 2020 22:38

پەیامی کورد    ...    دۆخی ئێستای ئەمریکا بۆ شەڕ

جمووجووڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و لە نزیک سنوورەکانی ئێران چ ئامانجگەلێکی بە دواوەیە ؟

لەمڕۆژانەدا قسە و باسی زۆر لە میدیاکانی نێودەوڵەتی دا بە تایبەتی ئەمریکیدا سەبارەت بەوەی کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بە دوای دەست پێکردنی شەڕێکی نوێیە لە دژی ئێران و یا خود هاوپەیمانەکانی ئەو لە ناوچەکەدا بوونی هەیە ، بەڵام پرسیار ئەمەیە کە ئایا بە ڕاستی ئەمریکا لە ئێستادا دۆخی دەست پێکردنی شەڕی هەیە ؟

هۆکاری لێکدانەوەی میدیاکانی ئەمریکا لە سەر ئەمەیە کە بەرنامەی داڕێژراو بۆ هێرشی ئەمریکا بۆ سەر هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناو خاکی عێراق بە تایبەتی کتائێبی حزبۆڵڵا ماوەیەکی زۆرە ئەنجام دراوە و ئەرتەشی ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە ئامادەکاری پێویستی بۆ ئەنجام دانی ئەم ئۆپراسیۆنە ئەنجام داوە .

لەو هیرشانەی کە لە دژی مۆڵگەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق ئەنجام دراوە تاکوو جمووجووڵەکانی شەقامەکانی عێراق لە لایەن دامەزراوەکانی خەڵکەوە هەروەها دامەزراوەکانی دەستی ئەمریکا تاکوو ئۆپراسیۆنی کوشتنی قاسم سلیمانی و ئەبوو مۆهەندێس

هەموو ئەمانە ئامادەکاریگەلێک بوو کە بۆ ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانتر ئەنجام دراوە کە ئەگەر ئەم ئۆپراسیۆنە لە کاتی دیاریکراو ئەنجام نەدرێت هەموو پیلانەکانی ئەمریکا لەوانەیە تێک بچێت ، چوونکە داڕێشتنی کات لەم داستانەدا زۆر گرینگ هەژمار دەکرێت .

ئەگەر ئەم ڕەوەندەی کە باسی لێوە دەکەین بە باشی سەرنجی پێبدەن دەبینین سەرەتا ئەمریکا هەوڵی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی و بۆمبارانکردنی حەشدی شەعبی یان دا بەڵام بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشانەیان نەەگرتە ئەستۆ .

کاتێک ئەمریکاییەکان لەگەڵ هیچ کاردانەوەیەک بەرەوڕوو نەبوونەوە هەنگاوێک زیاتر هاتنە پێشەوە و هەوڵی بۆمباران کردنی مۆڵگە و قوبووڵکردنی بەرپرسیاریەتییان کرد و دواتر ئۆپراسیۆنی کوشتنیان ئەنجام دا .

ئێستاش دۆخی لەبار بۆ ئەمریکییەکان بۆ ئەنجامدانی جمووجووڵی سەربازی هاتووەتە پێش و بە تایبەتی ئەوەی کە بڵابوونەوەی بەرچاوی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناو ئەمریکا دەوڵەتی ترامپ پێویستی بەوە هەیە سەرنجەکان بۆ سەر بابەتێکی دیکە ڕاکێشیت تاکوو بتوانێ ناوخۆی ئەمریکا بە جۆرێک کۆ بکاتەوە 

 

Paylas: