Cîhan
داخرانی ٢١ مزگەوت لە فەڕانسا
پەیامی کورد … داخرانی ٢١ مزگەوت لە فەڕانسا
"جراڵد دارمانان" وەزیری وڵاتی فەڕانسا باسی لەوە کردووە کە ٢١ مزگەوت لە وڵاتەکەی داخراون و وتوویەتی: "لە کاتی پشکنینی ٩٩ مزگەوت، لە ٢١ دانەیاندا هێماکانی توندئاژۆیی بوونی هەبووە".
ئەو بەرپرسەی فەڕانسا ئەوەشی خستەڕوو کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ مزگەوتی دیکە دادەخرێن. ئەو هەوڵەی وڵاتی فەڕانسا بەپێی یاسای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ توندئاژۆیی ئەنجام دراوە.
بڕیاری داخستنی ئەو مزگەوتانەی کە پەرە بە بیری توندئاژۆیی دەدەن، یەکێک لە بڕیارە بەردەوامەکانی دەوڵەتی فەرانسەیە.