TR KU SO
FB X
Cîhan

دالایی لاما بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کرۆنا پێشنیارێک دەخاتە ڕوو

سارا
Yazar
📅 01 Şubat 2020 18:01

پەیامی کورد   ...   دالایی لاما بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کرۆنا پێشنیارێک دەخاتە ڕوو .

دالایی لاما بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کرۆنا هەر چی زیاتر مانترا بخوێننەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بۆنیادی Save Tibet دالایی لاما بۆ زاڵ بوون بە سەر گشتگیر بوونی ڤیرووسی کرۆنا دا پێشنیار دەکات کە بوودییەکان هەر چی زیاتر مانترای تارا بخوێننەوە .

مانترا کۆمەڵەیەکی دیاریکراو و بەرچاوە لە ووشە و دەنگەکان کە بەکار هێنانی ئەمانە بە ووتەی بوودییەکان کارتێکردنێکی بە سوودی بە سەر کەسەکەوە دەبێت . مانترا تارا یەکێک لە بە ناوبانگترینەکانی لە ناو بوودیسم دایە . ئەم مانترا یە تایبەت بە خواوەندی تارا " ناجی " یە کە یەکێک لە سەرەکیترین بووداسفەکانە لە بوودیسم دا کە بە ڕووناکبیری گەیشتووە و بڕیاری داوە کە یارمەتی گیان لەبەرانی دیکە بدات تاکوو بگەنە هەمان حاڵەت .

Paylas: