TR KU SO
FB X
Cîhan

دیالە/ لە ئەنجامی هێرشی داعشدا ٤ سەرباز کوژران

Navas Jan
Admin
📅 16 Haziran 2021 14:01

پەیامی کورد … دیالە/ لە ئەنجامی هێرشی داعشدا ٤ سەرباز کوژران

 

شەوی ڕابردوو لە دووناوچەی جیاوازی سنووری شاری باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالە، سێ سەرباز لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو کوژران و هاوکات پۆلیسێكیش بە تەقەی تیرۆریستانی داعش كوژراوە.

 

نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە ڕایگەیاندووە کە : "شەوی ڕابردوو  لە ناوچەی مورادیەی زهاوی سنووری شاری باقووبە بۆمبێكی چێندراو بە هەمەرێكی هێزەكانی سوپادا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە سێ سەرباز گیانیان لەدەست دا و دواتر تەرمەكانیان گوازرایەوە بۆ پزیشكی دادوەریی نەخۆشخانەی شار باقووبە"

 

هاوكات شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنووری شاری باقووبە تەقەیان لە خاڵێكی پشكنینی پۆلیس کردووە و بەو هۆیەوە پۆلیسێك گیانی لەدەست داوە.

Paylas: