TR KU SO
FB X
Cîhan

دیپلۆماتی پلە باڵای چینی : هیشتا ڕوون نییە کە چین سەرچاوەی کۆرۆنایە

سارا
Yazar
📅 28 Ağustos 2020 12:46

پەیامی کورد     ...    دیپلۆماتی پلە باڵای چینی  :  هیشتا ڕوون نییە کە چین سەرچاوەی کۆرۆنایە .

وانگ ئیی ، دیپلۆماتی پەل باڵای دەوڵەتی چین ڕایگەیاندووە : ڕوون و دیار نییە کە ئایا بە ڕاستی ڤیرووسی کۆرۆنا یەکەمین جار لە چین سەرچاوەی گرتووە یا خود نا . ئەوەی کە چین یەکەمین ووڵاتێک بووە کە بوونی ڤیرووسی کۆرۆنا بە ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی ڕاپۆرت داوە بەو مانایە نییە کە ڤیرووسەکە لە چین ەوە شەرچاوەی گرتووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک وانگ لە سەردانەێک بۆ ووڵاتی نەرویج ڕایگەیاند : لە ڕاستیدا ، لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ڕاپۆرتگەلێک بینراوە کە نیشان دەدات کە ڤیرووسەکە لە ناوچە گەلی جیاوازی جیهان دا خۆی نیشان داوە و لەوانەیە تەنانەت زووتر لە چین لە شوێنەکانی دیکە خۆی نیشان دابێت .

وانگ بە ڕەخنە گرتنی ئاشکرا لە دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ووتی : ئەوەی کە ڤیرووسی کۆرۆنا بۆ یەکەمین جار لە کوێ و چۆن دەستی پێکردووە دەبێ بە زانایان و پسپۆڕانی بواری پزیشکی ڕاسپێردرێت ، نابێ بابەتەکە بە سیاسی بکرێت یا خود بلکێندرێت .

Paylas: