TR KU SO
FB X
Cîhan

١٠ دیپلۆماتی ڕووسی لە لایەن ئەمریکاوە دەردەکرێن

سارا
Yazar
📅 15 Nisan 2021 21:11

پەیامی کورد      ...     ١٠ دیپلۆماتی ڕووسی لە لایەن ئەمریکاوە دەردەکرێن .

کۆشکی سپی هەواڵ لە دەرکردنی ١٠ دیپلۆماتی ڕووسیا دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک کۆشکی سپی ڕایگەیاند لە ویلایەتەیەکگرتووەکان ١٠ دیپلۆماتی ڕووسیا لە واشینتۆن دەردەکات .

لە بەیاننامەی کۆشکی سپی دا هاتووە : ویلایەتەیەکگرتووەکان ١٠ کەس لە کارمەندانی بەرپرسیاری دیپلۆماتیکی ڕووسیا لە واشینتۆن دەردەکات . لە نێوان ئەم فەرمانبەرانە دا ، نوێنەرانی دام و دەزگاگەلی تایبەتی ڕووسیا بوونیان هەیە .

پێشتر ڤلادیمیر جەبارۆف ، جێگری یەکەمی کۆمیتەی نێودەوڵەتی شەورای فێدراسیۆنی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر ویلایەتەیەکگرتووەکان گەمارۆگەلی نوێ لە دژی ڕووسیا ئەنجام بدات ، مۆسکۆش ئەم بابەتە بێ ووڵام ناهێڵێت ، ئەگەر دیپلۆماتەکان دەربکرێن ، ووڵامی ڕووسیا ش بەرامبەر و هاوشێوە دەبێت .

Paylas: