دەمیرتاش کارنامەی خۆی وەک کاندیدی سەرۆککۆمار بڵاوکردەوە
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە کە ئێستا لەزیندانی ئەدرنەیە ،و کاندیدی هەدەپەی بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو ووڵاتە کارنامەی خۆی وەک کاندیدی سەرۆک کۆمار بڵاوکردەوە.
سەلاحەدین دەمیرتاش لەکارنامەکەیدا بایەخۆ بەلایەنەکانی سیاسی،ئابووری ،کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ داوە و دەڵێ وه‌ك سه‌رۆك كۆمارێك، دێم بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به سیسته‌می تاكه‌كه‌سی بێنم ئەمە ناونیشانی کارنامەکەی دەمیرتاشە.
هەروەها باس لەوە دەکات دژی سیستەمی تاکە کەسی دەوەستێتەوەو دەڵێ بۆ ده‌ستپێكێكی نوێ ئێمە ڕژێمی تاكپه‌رست، زۆردار، دز، لایه‌ندار، قه‌یووم و ڕژێمی كه‌سێكی شه‌ڕخواز دەگۆڕین.
لە بوارى سیاسى‌دا دەمیرتاش ئاماژەى بە کێشەى کورد دەکات لە تورکیاداو دەڵێ، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به ئیراده‌ی ژیانی هاوبه‌شی گه‌لان ده‌بێت و تاكه‌ڕێگه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری گه‌لانی توركیایە، و وا ده‌كه‌ین كێشه‌ی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت، چیا و زیندانه‌كان به‌تاڵ ببن و ئیدی دایكان نه‌گرین.
بۆ سیاسەتی دەرەوە دەمیرتاش دەڵێ خۆمان له شه‌ڕی هێزه جیهانگیر و هه‌رێمییه‌كان و هه‌روه‌ها داگیركاری و توندوتیژی به‌دوور ده‌گرین هاوکات له دژی ئه‌م سیاسه‌تانه ده‌وه‌ستینه‌وه.
لەکارنامەکەیدا بایەخى سەرەکى بە مافی مرۆڤ داوە و بەڵێنیداوە له‌پێناو هێنانەدى و‌ڵاتێكی گه‌شبین كه كۆمه‌ڵگه له به‌رانبه‌ر یه‌كتر نه‌وه‌ستێته‌وه وڵاتێك بهێنێتە دى كه هه‌ر كه‌س بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد تیایدا بژی ،و ڕه‌چاوی پێوه‌ره‌كانی یه‌كیتی ئه‌ورووپا دەکات ده‌رباره‌ی ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ، دیموكراتی هه‌رێمی، جیاوازی ده‌سه‌ڵاته‌كان و سه‌روه‌ری یاسا .
لەپرسى ئابوریشداو لە کارنامەکەى دەمیرتاشدا ئەوە هاتووە، كۆتایی به‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه دێنن كه ده‌سه‌ڵات له‌نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاران دروستی كردووه، ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی كه پێكه‌وه هاتووەتە دى، به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شی ده‌كه‌ن .
سەلاحەدین دەمیرتاش لەکۆتایدا نوسیویەتى، ئێمه گه‌لین، ئێمه ئه‌و مرۆڤانه‌ین كه باوه‌ڕ به ئاینده‌ی ئه‌م وه‌ڵاته ده‌كه‌ین؛ سه‌رچاوه؛ هیوا، هه‌وڵدان و جیاوازی ڕه‌نگه‌كانی خۆمان پێشكه‌شی داوای سیسته‌می تاكه‌كه‌سی ناكه‌ن .