دامەزرێنەری ڤاگنەر: "كاروانه‌كانمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه و به‌پێی پلانه‌كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه كه‌مپه‌كان"
پەیامی کورد... دامەزرێنەری ڤاگنەر: "كاروانه‌كانمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه و به‌پێی پلانه‌كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه كه‌مپه‌كان"
دامەزرێنەری كۆمپانیای ئه‌منیی ڤاگنەر ئاشكرایكرد، لە بەرپرسیارێتی رژانی خوێنی هاووڵاتیی رووسیا له ریزی یه‌كێك له لایه‌نه‌كان تێگه‌یشتوون و بەپێی پلانەکە کاروانەکانیان ده‌گێڕنه‌وه و دەگەڕێنەوە کەمپەکانیان.
یه‌ڤگینی پریگۆژین دامەزرێنەری كۆمپانیای ئه‌منیی ڤاگنەر لە کەناڵی تێلێگرامی ڤاگنەر نامەیەکی دەنگی بڵاوکردەوە.
پریگۆژین له‌نامه ده‌نگییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: لە ٢٣ی حوزەیران ده‌ستمان به 'رێپێوانی دادپەروەریی' کرد. له‌ماوه‌ی یەک رۆژدا، نزیکەی ٢٠٠ کیلۆمەتر لە مۆسکۆوە دوور بووین، لەو ماوەیەدا نه‌مانهێشت یه‌ك دڵۆپ خوێنی جه‌نگاوه‌ره‌كانمان بڕژێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ساته‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه خوێن بڕژێت و رایگه‌یاندووه: بۆیە ئێمە بە تێگه‌یشتنی ته‌واوه‌تی له‌و بەرپرسیارێتییەی کە ده‌كرێت خوێنی رووسه‌كان له ریزی یه‌كێك لە لایەنەکاندا بڕژێت، کاروانەکانمان ده‌گێڕینه‌وه و بەپێی پلانه‌كه دەگەڕێینەوە کەمپە مەیدانییه‌كان.