TR KU SO
FB X
Cîhan

دیموکراتەکانی ئەمریکا بوونە زۆرینەی ئەنجومەنی پیران

Navas Jan
Admin
📅 13 Kasım 2022 22:31

پەیامی کورد... دیموکراتەکانی ئەمریکا بوونە زۆرینەی ئەنجومەنی پیران

کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا توانی کورسیی ئەنجومەنی پیران لە ویلایەتی نیڤادا بباتەوە، بەوەش زۆرینەی ئەنجومەنی پیرانی بۆ پارتەکەی یەکلاییکردەوە.

لەمبارەیەوە میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە کۆنگرێسی ئەمریکا کە لە هەریەکە لە ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران پێکدێت، بە زۆرینەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران یەکلایی بووەتەوە، ئەوەش بە سەرکەوتنی کۆرتێز ماستۆی کاندیدی پارتی دیموکراتی ئەمریکا.

ئاماژە بەوەشكراوە كە کاندیدەکەی پارتی کۆمارییەکانەی ئەو وڵاتە لە نیڤادا کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرا شکستی هێنا.

ئەوەش هاتووە :بەو کورسیەی نیڤادا دیموکراتەکان توانیان بەبێ کورسییەکەی کامالا هاریس لە کۆی 100 کورسی 50 کورسی بەدەستبهێنن و ببنە زۆرینە ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا کورسیەکەی ویلایەتی جۆرجیا یەکلایی نەبووەتەوە و بڕیارە 6ی کانونی یەکەمی داهاتوودا بەتەواوی ئەنجامەکانی ڕابگەیەنرێت.

جێی باسە دیموکراتەکان بۆ ساڵی 2023 – 2024 زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پیرانیان یەکلایی کردووەتەوە، بەڵام لە ئەنجومەنی نوێنەران کە هێشتا 20 کورسیی ماوە بۆ یەکلاییبوونەوە کۆمارییەکان لە پێشەوەن.

Paylas: