TR KU SO
FB X
Cîhan

دانپێدانانی خوشکەزاکەی بن لادەن لە تەلەفزیۆن سەرسووڕمانی بینەرەکانی بەدواوە هات

سارا
Yazar
📅 21 Ekim 2020 17:29

پەیامی کورد     ...    دانپێدانانی خوشکەزاکەی بن لادەن لە تەلەفزیۆن سەرسووڕمانی بینەرەکانی بەدواوە هات .

نوور خوشکەزای ئۆسامە بن لادەن لە بنەماڵەکەی خۆی شەرمەسارە و لایەنگری دۆناڵد ترامپ ە .

بە پێی ڕاپۆرتێک یەکێک لە کەسەکانی ئۆسامە بن لادەن تێرۆریستی نێودەوڵەتی شەرم لە ناوی بنەماڵەیی خۆی دەکات . بە هۆی پاڵپشتی کردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان یش سووکایەتی پێ دەکرێت .

نوور بن لادەن لە پەخشی ڕاستەوخۆی ووتووێژ لەەگەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنیدا ووتی : بە بڕوای من زۆر سەرنجڕاکێشە کە لە کۆبوونەوەی تایبەتی گەورەو دیار کە لەگەڵیاندا پەیوەندیم گرتووە زۆر دەکەومە بەر سەرزنشتەوە چوونکە پالپشتی زۆرم بۆ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕاگەیاندووە .

ئەو ووتی کە بە هۆی ناوی بنەماڵەکەی مامی خۆیەوە " بن لادەن " ڕقی لە خۆیەتی بەڵام سەرەکیترین خاڵی نێگەتیڤ بۆ ئەو ، لە لایەنی سیاسی ئەوو لایەنگیرییەتی لە ترامپ ەوە .

ووتەکانی ئەم ژنە نە تەنیا پێسکەشکاری بەرنامە بەڵکوو بینەرانی بەرنامەکەی تووسی سەرسووڕمان کرد کاربەرانی تۆڕی کۆمەلایتی تویتەریش سەرسووڕمانی خۆیانیان لە پاڵپشتی کردنی ئەم ژنە لە دۆناڵد ترامپ ڕاگەیاند .

 

 

Paylas: