TR KU SO
FB X
Cîhan

دۆناڵد ترامپ یاسایەکی گرینگ لە دژی کۆمپانیاگەلی چینی واژوو دەکات

سارا
Yazar
📅 19 Aralık 2020 20:17

پەیامی کورد     ...    دۆناڵد ترامپ یاسایەکی گرینگ لە دژی کۆمپانیاگەلی چینی واژوو دەکات

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا یاسایەکی واژوو کرد کە بەو پێیە کۆمپانیاگەلی چینی لە بۆرسەکانی ئەمریکا دەردەکرێن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، کۆشکی سپی ڕایگەیاند دۆناڵد ترامپ ڕۆژی هەینی یاسایەکی واژوو کردووە کە بەو پێیە ئەگەر کۆمپانیاگەلی چینی کە لە حاڵی چالاکی لە ناو خاکی ئەمریکا ن نەگەنە ئەو ستانداردانەی کە لەبەرچاوگیراوی ئەم ووڵاتەیە لە تالارگەلی بۆرسە لە سەرتاسەری ئەمریکا بکرێن .

ئەم یاسایە دواهەمین هەوڵی دۆناڵد ترامپ ە بۆ گورز لێدان بە چین لە هەفتەکانی کۆتایی ئامادەبوونی وەکوو سەرۆککۆماری ئەمریکا یە . لە کاتێک کە ترامپ چووەتە ناو کۆشکی سپی یەوە ، سیاسەتگەلێکی دوژمنکارانەی دژ بە چین گرتووەتە بەر کە زۆربەیان پەیوەندی بە سەرچاوەی کۆرۆنا ، تیجارەت ، دەریای چینی باشووری ، تایوان ، موسڵمانانی ئیغوور و هۆنگ کۆنگ ەوە دەبێت .

بە پێی  ئەم یاسا نوێیە هەر کۆمپانیایەکی چینی کە نەتوانێت ستانداردگەلی ڕوونی تیجارەتی ئەمریکا  بگرێتە بەر ناخرێتە ناو بۆرسەوە و یا خود ئەگەریش لە بۆرسەدا بێت ئەوە لەوێ دەردەکرێت . بەم شێوەیە ئەگەری دەرکردنی کۆمپانیاگەلی گەورەی چینی وەکوو عەلی بابا و پێترۆچین لە بۆرسەکانی ئەمریکاش بوونی هەیە .

Paylas: