TR KU SO
FB X
Cîhan

پێدانی متمانە و دەنگدانی وەزارەتەکانی کابینەی نوێی کازمی بەم شێوەیە ڕاگەێندران

سارا
Yazar
📅 07 Mayıs 2020 14:05

پەیامی کورد    ...    پێدانی متمانە و دەنگدانی وەزارەتەکانی کابینەی نوێی کازمی بەم شێوەیە ڕاگەێندران

كاتژمێر ١١:٢٠ خولەكی ئەمشەو، مستەفا كازمی راسپێدراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق  و كاندیدی وەزارەتەكان گەیشتنە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی عێراق متمانەی بە حكومەتی نوێی ووڵاتەكە بەخشی و لە ٢٢ كاندید بۆ پۆستە وزارییەكان، ١٥یان متمانەی پەرلەمانتارانیان وەرگرت و پێنج ڕەتكرانەوە و دووانیش دواخران.
لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا، كە ٢٦٦ ئەندام ئامادەبوون، كاندیدەكانی پۆستە وزارییەكان خرانە دەنگدانەوە و ١٥یان قەبووڵ كران و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی نوێ موستەفا كازمی سوێندی یاساییان خوارد.
لە دانیشتنەكەدا، هەر پێنج كاندیدی پۆستی وەزیری وەزارەتەكانی بازرگانی، داد، ڕۆشنبیری، كشتوكاڵ و كۆچ و كۆچبەران ڕەتكراونەتەوە، هەروەها دەنگدان لەسەر كاندیدەكانی هەردوو وەزارەتی دەرەوە و نەوت دواخراوە.
پاش وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانتارانیش، مۆستەفا كازمی وتەیەكی پێشكەشكرد و لە وردەكاری كارنامەی حكومەتەكەیدا ووتی "ئەم حكومەتە، حكومەتی چارەسەرە نەك حكومەتی قەیرانەكان".
ووتیشی "كاردەكەین بۆ ئامادەكاریكردن بۆ هەڵبژاردنێكی پێشوەختە و پاك و بێگەرد".
موستەفا كازمی جەختیشیكردەوە، كە ناهێڵن عیراق ببێتە گۆڕەپانی پەلاماردانی ووڵاتانی دیكە".
پاشانیش محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان كۆتایی بە دانیشتنەكە هێنا.

Paylas: