"دەیان پەنابەر بە شێوەیەکی نا مرۆڤانە دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە"
پەیامی کورد... "دەیان پەنابەر بە شێوەیەکی نا مرۆڤانە دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە"
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی- کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەیان پەنابەر بە شێوازێکی "نا مرۆڤانە" لەلایەن بولگاریاوە دیپۆرتی تورکیا کراونەتەوە.
هیوا خدر، نوێنەری فیدراسیۆنەکە لە تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاندووە: " ڕێکەوتی ١٨/٤/٢٠٢٢ هێزەکانی جەندرمەی تورکیا لە ناوچەی کۆفجازی سەر سنووری نیوان تورکیا و بولگاریا سەر بەشاری کرک لارێلی Kırklareli ی تورکیا سەدوو ٨٧ پەنابەریان دەستگیرکردووە."
دەشڵێت، ئەو پەنابەرانە هەرچی کاڵا و جل و بەرگ و پارە و مۆبایل و شتی بەنرخ پێیان بووە لێیان سێنراوە و بە نیمچە ڕووتی لەلایەن حکومەتی بولگاریاوە دیپۆرتی سنووری تورکیا کراونەتەوە.
بەپێی لێدوانی پەنابەرەکانیش" پێشتر لە یۆنانەوە چوونەتە خاکی بولگاریا بەڵام لەگەڵ دەستگیرکردنیان لەلایەن پۆلیسی پاسەوانی سنووری بولگاریاوە بە و شێوازە نا مرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵکراوە"
سەبارەت بە ڕەگەزنامەی پەنابەرەکانیش، هیوا خدر دەڵێت، پێکهاتوون لە پەنابەرانی وڵاتانی (سووریا، ئێران، ئەفغانستان، مەغریب، توونس)