TR KU SO
FB X
Cîhan

٢٢٪ی دانیشتوانی عێراق لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین

Navas Jan
Admin
📅 13 Aralık 2020 20:39

پەیامی کورد ... ٢٢٪ی دانیشتوانی عێراق لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین

 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە دوایین ئاماریدا ڕایگەیاند ڕێژەی٢٢٪ی دانیشتوانی عێراق لە ژێر هێڵی هەژارییدا دەژین.

 

بە پێی دواین ئامار کە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، عێراق لە ئێستادا ڕێژەی ٢٢٪ی دانیشتوانەکەی لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن و هۆکارەکەشی بۆ ئەو قەیرانە داراییە دەگەڕێنێتەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت دروستی کردووە.

 

وەزارەتی پلاندانان پارێزگای موسەنای وەک هەژارترین پارێزگا داناوە لە عێراقدا کە ڕێژەی هەژاری تێیدا ٥٢٪ی دانیشتوانەکەیەتی.

Paylas: