TR KU SO
FB X
Cîhan

دەیان زیندانی لە زیندانێکی کۆڵۆمبیا کوژران

Navas Jan
Admin
📅 28 Haziran 2022 21:17

پەیامی کورد... دەیان زیندانی لە زیندانێکی کۆڵۆمبیا کوژران

لە هەوڵێکی شکستخواردوودا بۆ دەربازبوون لە زیندان، بە دەیان زیندانی لە کۆڵۆمبیا کوژران و ژمارەیەکی تریشیان بریندار بوون.

وتەبێژی زیندانی کۆڵۆمبیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، لە زیندانی گەورەی شاری تولوا لە کۆڵۆمبیا کە نزیکەی ١٣٠٠ زیندانی تێدایە هەوڵی نانەوەی پشێوی و هەڵاتنیان داوە، بەڵام هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.

ڕاشیگەیاندوە، بەهۆی ئەو هەوڵە شکستخواردوییەیانەوە تا ئێستا ٤٩ زیندانی کوژراون کە پێ دەچێت ژمارەیان زیاتر بێت و بە دەیان زیندانی تریش بریندار بوون.

لە و بارەیەشەوە ئیڤان دوکوی ڕووداوەکەی بە کارەسات بۆ وڵاتەکەی ناو بردووە و ڕایگەیاندوە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەست پێ دەکەین.

 

Paylas: