TR KU SO
FB X
Cîhan

دانوستاندنی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکرد

Navas Jan
Admin
📅 28 Şubat 2022 19:57

پەیامی کورد... دانوستاندنی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکرد

لە بێلاڕووسە، کۆبوونەوەی هەر دوو شاندی ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکرد، ڕووسیا مەرجەکانی خۆی ئاشکرا ناکات، لەکاتێکدا ئۆکراینا نەبوونی مەرجی پێشوەختە دووپات دەکاتەوە، شاندی هەر دوو وڵات ئەندامی سەربازیی تێدایە.

گفتوگۆکان لە کەرتی «گۆمیل» لە بێلاڕووسە بەڕێوەدەچن، پێش دەستپێکی کۆبوونەوەکە، ڤلادیمیر ماکی، وەزیری دەرەوەی بێلاڕووسە وتارێکی پێشکەشکرد، ڕوو لە هەر دوو شاندەکە وتی، «هەست بە ئارامی بکەن»، ئامادەیی جێبەجێکردنی تەواوی داواکاریی شاندە کاتیشی دووپاتکردەوە.

پێشتریش دیمیتری بیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا لە لێدوانێکدا دڵتەنگیی مۆسکۆی ئاشکراکرد بەوەی گفتوگۆکان دوێنێ دەستیانپێنەکرد.

بیسکۆڤ ڕەتیکردەوە داواکارییەکانی ڕووسیا ئاشکرا بکات کە بەنیازن ئاراستەی لایەنی ئۆکراینی بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا بوو «گفتوگۆکان بە هێمنی بەڕێوە بچن».

لە شاندەکانی ئۆکراینا و ڕووسیا، جگە لە دیپلۆماتکار و کەسایەتیی سیاسی، فەرماندەی سەربازیشی تێدایە، ئۆکراینا ئەلێکسی ڕیزنیکۆڤ وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی لەگەڵ شاندەکە ناردووە، لایەنی ڕووسیش جێگری وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی ناردووە لەگەڵ شاندەکە.

Paylas: