Cîhan
داوا دەکرێت هەڵبژاردنی ئەنجۆمەنی نوێنەرانی عێراق دووبارەبکرێتەوە
لەكاردانەوەی ئاگركەوتنەوە لە كۆگای كۆكردنەوەی سندوقەكانی دەنگدان لە بەغدا، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای دووبارەكردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن دەكات.
سەلیم جبوری، لە راگەیاندراوێكدا دوای رووداوی ئاگركەوتنەوە لە كۆگای كۆكردنەوەی سندوقەكانی دەنگدان لەناوچەی رەسافەی شاری بەغدا، رایگەیاندووە: ئەو كارە بەدەستی ئەنقەست ئەنجامدراوەو مەبەست لێی شاردنەوەی ساختەكارییەكانی هەڵبژاردنە.
جبوری، كە لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 12ی 5، بەهۆی بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست، نەیتوانی بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان سەركەوێت، داوایكرد پرۆسەی هەڵبژاردن دووبارە بكرێتەوەو لێكۆڵینەوەی وردیش لە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بكرێت و ئەو كەسانەش ئاشكرا بكرێن كە لەپشت رووداوەكە بوون.