داواكاری گشتی پێشووی تاران ده‌ستگیر دەکرێت
داواکارێکی پێشووی تاران کە پێشتر سکاڵای یاسایی لەسەری تۆمارکرابوو، دوای ئەوەی لە چەند میدیا و تۆرەکۆمەڵایەتیەکاندا وا بڵاوکرایەوە کە ڕای کردووە، ئەمرۆ دەستگیر کرا.
سه‌عید مورته‌زه‌وی داواكاری گشتی پێشووی شاری تاران كه سزای زیندانی به‌هۆی سكاڵای یاساییه‌وه بۆ دیاریكرابوو، ده‌ستگیركرا و راده‌ستی به‌رپرسانی زیندان كرا.
مورتەزەوی كه تاوانباره له دۆسییه زیندانی " كه‌هریزه‌ك "ـدا، به‌هۆی سكاڵای باوكی یه‌كێك له كوژراوانی ژێر ئه‌شكه‌نجه ئه‌م سزایه‌ی بۆ دیاری كراوه.
عه‌بدولحوسێن روحولئهمینی كه باوكی ئه‌و كوژراوه‌ی ده‌ستی سه‌عید مورتهزهوییه، ده‌ستی له سكاڵا و بەدواداچوونی دۆسییه‌ی كوڕه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرتووه تا ئه‌وه‌ی ناوبراوی به تاوانبار ناساندووه له‌لایه‌ن دادگاوه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه سه‌عید مورته‌زه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی ده‌بوایه له واده‌ی دیاركراودا خۆی به زیندان بناسێنێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی یاسایی سزاكه‌ی، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك دیار نه‌مابوو و له‌لایه‌ن به‌شێك له راگه‌یاندنه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ئێران و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جه‌نجاڵییه‌ك له‌سه‌ر دیارنه‌مانی درووست ببوو، زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان خوازیاری دۆزرانه‌وه‌ی ناوبراو و راده‌ستی كرانی به زیندان بوون.