TR KU SO
FB X
Cîhan

دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بە رۆژێک 11 ملیار دۆلاری لەدەستدا

Navas Jan
Admin
📅 24 Mayıs 2023 17:51


پەیامی کورد... دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بە رۆژێک 11 ملیار دۆلاری لەدەستدا


برنارد ئارنۆڵت یەكێک لە دەوڵەمەندترین پیاوانی جیهان لە یەک رۆژدا 11.2 ملیار دۆلاری بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر بابەتە جوانکارییەکان لەدەستدا.

برنارد ئارنۆڵت دامەزرێنەری کۆمپانیای LVMH کە 75 براندی بازرگانی ناسراو لە ناویشیاندا لویس ڤیوتۆن و کریستیان دیۆر و فیندی، کە ساڵی رابردوو سامانەکەی بە رێژەی بەرچاوی زیادیکرد، ئەمڕۆ بەهۆی لاوازبوونی ئابووری ئەمریکا و کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەی 11.2 ملیار دۆلاری لەدەستدا.

لەگەڵ ئەو دابەزینەی سامانەکەی تا ئێستا 191.6 ملیار دۆلاری سامانەکەی ماوەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تا ئێستا 11.4 ملیار دۆلاری زیادکردووە.

Paylas: