Cîhan
داواکەی ڕووسیا بۆ کشانەوەی گرووپی تێرۆریستی نوسرە لە باشووری سووریا ڕەتکرایەوە
گرووپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە ڕایگەیاند کە بۆ کشانەوە لە میحوەری باشووری سووریا لە گەڵ ئەفسەرانی ڕووس دانوستان ناکات.
بە پێی زانیارییەکان لە ماڵپەڕی لوبنانی "العهد"، بەرەی نوسرە دانوستان لە گەڵ مسکۆ بۆ کشانەوە لە باشووری سووریای ڕەت کردەوە.
ئەو گرووپە ڕاشیگەیاند کە بە هیچ چەشنێک بۆ بۆ کشانەوە لە میحوەری باشووری سووریا لە گەڵ ئەفسەرانی ڕووس دانوستان ناکات.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو هەندێک سەرچاوە لە دەسپێکی دووبارەی دانوستانەکانی نێوان گرووپگەلی بەرهەڵستکاری سووری لە گەڵ ئەفسەرانی ڕووس سەبارەت بە دۆخی دەرعا بەر لە ناوبژیگەریی ئۆردۆن هەواڵیان دابوو.
پێشتریش هەندێک سەرچاوەی سەر بە بەرهەڵستکارانی سووری لە شکستی دانوستانەکان دوای داخوازیی ئەفسەرانی ڕووس بۆ تەسلیم بوونی یەکجاریی گرووپگەلی چەکدار، هەواڵیان دابوو.