داواکاری تورکیا بەرامبەر حکوومەتی عێراق
پەیامی کورد ... سەرۆكی پەرلەمانی توركیا رایگەیاند، “چاوەڕوانیمان لە عێراق ئەوەیە، بواری مانەوەی ئەندامانی پەكەكە نەدات كە لەنێو خاكەكەیاندا هێلانەی كردووە و دەمانەوێت هەماهەنگیمان لەگەڵدا بكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕێكخراوە كە هەڕەشەیە بۆسەر توركیا و ووڵاتانی دیكەی ناوچەكە. ”
لە میانەی لووتكەی سەرۆك پەرلەمانەكانی دراوسێیەكانی عێراق كە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو، مستەفا شەنتۆپ، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ووتارێكی پێشكەشكرد.
هاوکات شەنتۆپ رایگەیاند، توركیا لەبەرامبەر هاوكاری بۆنیاتنانەوەی عێراق و دەستەبەركردنی سەقامگیری و یەكپارچەییدا، چاوەڕوانن بەرەنگاری پەكەكە ببنەوە لە خاكی ووڵاتەكەیاندا و ووتی، “چاوەڕوانیمان لە عێراق ئەوەیە، بواری مانەوەی ئەندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە نەدات كە لەنێو خاكەكەیاندا هێلانەی كردووە و دەمانەوێت هەماهەنگیمان لەگەڵدا بكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییەی كە هەڕەشەیە بۆسەر توركیا و ووڵاتانی دیكەی ناوچەكە”.