Cîhan
دەوڵەتی تورکیا تەرمی کوژراوەکان دەسووتێنێت
پەیجی شۆرشی سووریا دژ بە بەشار ئەسەد کە گرووپێکی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریان ، زانیاری گرنگیان لە سەر زیانەکانی تورکیا و چەتەکانی لە عەفرین بڵاوکردووەتەوە
بە پێی زانیارییەکان لە لایەن ئەو گرووپەوە ، تورکیا زیانەکانی دەشارێتەوە و تا ئێستا ٣٤٥٠ چەکداری سەر بە سوپای ئازاد و ٥٠٠ سەربازی تورک کوژراون ..
هەروەها ئاشکرایان کردووە کە تورکیا بە هۆی زۆری کوژاوەکانی ، جەستەی کوژراوەکان لە مەیدانەکانی شەڕدا دەسوتێنێت و دەشڵێت " ڤیدیۆ و وێنەمان لە بەر دەستە کە چۆن دەوڵەتی تورکیا تەرمی کوژراوەکان لە مەیدانی شەڕدا دەسووتێنێت " ، هەر بۆیە داوا لە خەڵکی سووریا بە تایبەت ناوچەی عەزاز دەکەن کە شەڕ بۆ ووڵاتی تورکیا نەکەن ، چوونکە تورکیا هیچ کارێک بۆ ئەوان ناکات